حزبوڵا وەك رێكخراوێكی تیرۆریستی ناسێنرا

حزبوڵا وەك رێكخراوێكی تیرۆریستی ناسێنرا
دوای رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی و كۆمكاری عەرەبی، پەرلەمانی عەرەبیش حزبوڵای لوبنانی وەك رێكخراوێكی تیرۆریستی راگەیاند.
پەرلەمانی عەرەبی دوای دانیشتنی لە قاهیرەی پایتەختی میسر، لە روونكردنەوەیەكی نووسراودا ئیدانەی دەستێوەردانی كاروباری ناوخۆی وڵاتانی عەرەبی لەلایەن ئێرانەوەی كرد كە بە رێگەی حزبوڵا ئەنجامی دەدات.

سەرۆكی پەرلەمانی عەرەبی ئەحمەد بن محەمەد ئەلجەرەوان لەڕوونكردنەوەكەدا دەڵێت: ئەندامانی پەرلەمان بڕیاریانداوە لەسەر راگەیاندنی حزبوڵا وەك رێكخراوی تیرۆریستی.

ئومێدەوارین حزبوڵا رووی چەكەكانی بكاتە ئیسرائیل. جێی باسە ئەنجوومەنی وەزیرانی دەرەوەی رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی و كۆمكاری عەرەبی مانگی رابردوو حزبوڵایان وەك رێكخراوی تیرۆریستی ناساندبوو.
Top