ئەمریكا: ئەگەر ئێران واز لە مووشەكی ئێس 300 نەھێنێت سزا دەدرێت

ئەمریكا: ئەگەر ئێران واز لە مووشەكی ئێس 300 نەھێنێت سزا دەدرێت
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا راگەیاند، ئەگەر ئێران لەسەر داواكاری مووشەكی ئێس 300 بەردەوام بێت گەمارۆی نوێی بەسەردا دەسەپێندرێت.

رۆژنامەی ئاسۆشیتێدپرێس لەژمارەی ئەمڕۆ سێشەممەدا لەسەر زاری جۆن كێربی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاندووە: "رادەستكردنی مووشەكی ئێس 300 بە ئێران وادەكات ئەمریكا گەمارۆی نوێ بخاتە سەر ئەو وڵاتە".

رۆژنامەكە ئاشكرای كردووە: "لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشەممەی نێوان جۆن كێری، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا و محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، بە راشكاوی پرسی مووشەكەكانی باس دەكرێت، ھاوكات گفتوگۆ لەسەر كۆبوونەوەكانی جنێڤ لەسەر داھاتوو سووریاش دەكەن".

دوێنێ محەممەد جەواد زەریف، بە سەردانێك گەیشتە ئەمەریکا، بڕیارە بەشداری مەراسیمی رێککەوتنامەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا کە بڕیارە لە بارەگای رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوە بچێت، لە چوارچێوەی سەردانەكەشیدا لە پلانیدایە لەگەڵ جۆن كێری، كۆببنەوە.

ئەمە لە كاتێكدایە لە چەند لە ماوەی رابردوودا رووسیا رایگەیاند، دەستیان كردووە، بە رادەستكردنی مووشەكی ئێس300، بە ئێران كە سیستەمێكی پێشکەوتووی بەرگریی زەمینی- ئاسمانییە، بڕیاربوو گرێبەستەی پێدانی مووشەكی ئێس 300، لە لایەن مۆسكۆ بە تاران لە ساڵی 2010 تەواو بێت، بەڵام بەهۆی سەپاندنی سزای نێدەوڵەتی بەسەر تاران لەلایەن كۆمەڵگەی ناودەوڵەتییەوە، رادەستكردنی مووشەكەكە لەلایەن رووسیا وەستێنرابوو.












K24
Top