هێرشێکی خۆکوژی بۆ سەر فڕۆکەخانەی عەدەن پووچەڵکرایەوە

 هێرشێکی خۆکوژی بۆ سەر فڕۆکەخانەی عەدەن پووچەڵکرایەوە
ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لەلایەن کەسێکی خۆکوژەوە بەخێراییەکی زۆر بەرەو فڕۆکەخانەی عەدەن دەڕۆیشت، کاتێک لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی ئەو وڵاتەوە تەقێندرایەوە.

بەپێی راگەیەندراوێکی پۆلیسی یەمەن، هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە توانیویانە " ئەمڕۆ (یەکشەممە، 17-4-2016) دوو هێرشی تیرۆرستی پووچەڵبکەنەوە".

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی یەمەندا هاتووە "دوای ئەوەی زانیاریمان پێگەیشت لەوەی هەوڵێکی تیرۆرستی هەیە، خێرا دەستمان بە لێکۆڵینەوە کرد و پیاوانی پۆلیس پێشیان لەو ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژکراوە گرت، کە بەرەو فڕۆکەخانەی عەدەن دەرۆیشت و توانیان بیتەقێننەوە، بەڵام بەو هۆیەوە پێنج کارمەندی هێزە ئەمنییەکان بریندار بوون".

پۆلیسی یەمەن لە راگەیەندراوەکەیدا ئاماژە بە " پووچەڵکردنەوەی هەوڵێکی دیکەی تیرۆرستیش دەدات" و رایدەگەیێنێت " دوای ئەوەی هەواڵمان لەبارەی ئەو ئۆتۆمبیلەشەوە پێگەیشت، توانیمنان پووچەڵی بکەینەوە".





رووداو
Top