ئیسرائیل: هەرگیز دەستبەرداری جۆلان نابین
بەپێی هەواڵێکی رادیۆی ئیسرائیلی، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بڕیاریداوە رۆژی یەکشەممە 17ـی نیسانی 2016، لە ناوچەی جۆلان سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی وەزیران بکات.
ئەم پێشهاتە بە یەکەم هەنگاوی لەم شێوەیەی ئیسرائیل دادەنرێت و تێیدا ئەو وڵاتە بە سوریا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەڵێت، کشانەوە و چۆڵکردنی ناوچەکە، هەرگیز لە بەرنامەی ئەوان نییە و جۆڵان بەشێکە لە ئیسرائیل.
جۆلان دەشتێکی سنوورییە لە نێوان سوریا و ئیسرائیل و لە ساڵی 1967ـەوە سوپای ئیسرائیل دەستی بەسەردا گرتووە و وەک بەشێک لە خاکی وڵاتەکەی ناساندووە.
باسنیوز