هاوپەیمانییەکی دەریایی لە دژی داعش دروست دەکرێت
کێڤن دۆنگان، جێگری فەرماندەی دەریاوانیی ئەمریکی رایگەیاندووە، وڵاتەکەی پێیوایە چەکدارانی هەرسێ رێکخراوی داعش، قاعیدە و حوسییەکانی یەمەن مایەی هەڕەشەن بۆ سەر بارزگانیی نێودەوڵەتی، ”ئێمە دەمانەوێت ئاسایش و ژێرخانی بەرگریی دەریایی لە دژی ئەو ھەڕەشانە بەھێزتر بکەین".
ولیام وارندەر، بەرپرسی باڵای دەریاوانیی بەریتانیا رایگەیاندووە، ھەڕەشەی جۆراوجۆر لە گرووپی بچووک لە ھەرێمەکە بۆ سەر کەشتی و شێوازەکانی دیکەی بازرگانیکردن ھەبووە، لە رێگەی بۆمب و ھێرشکردن بە فڕۆکە ویستوویانە ئابووریی جیھان ناجێگیر بکەن، ”بۆیە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی نیگەرانە و ھاوپەیمانییەک بۆ ئەو مەبەستە پێکھاتووە و راھێنانی دەریاوانی ئەنجامدەدەین".
ئەو هاوپەیمانێتییە ئۆپەراسیۆنەکانی لە ھەریەک لە کەنداوی سوێس، گەرووی بابل مەندەب و کەنداوی عەرەبی بەگشتی ئەنجام دەدات.
پێشتر و دوای هێرشی داعش بۆ سەر کوردستانی باشوور لە مانگی حوزەیرانی 2014، ژمارەیەک وڵاتی ئەوروپی بە سەرکردایەتیی ئەمریکا هاوپەیمانییەکیان پێکهێنا، کە ئەرکیان بۆردومان کردنی بنکە و بارەگاکانی داعشە لە کوردستانی باشوور و رۆژئاوا و سوریا و عێراق لە رێی فڕۆکە جەنگییەکانەوە.
باسنیوز