دیمیستۆرا گەیشتە دیمەشق

 دیمیستۆرا گەیشتە دیمەشق
"ستیفان دیمیستۆرا" نێردەی تایبەتی ریکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری دانوستانی سووریا، بەمەبەستی درێژەدان بە گفوگۆکان، ئەمڕۆ گەیشتە سووریا و لەگەڵ چەند بەرپرسێکی باڵا کۆ دەبێتەوە.



هەواڵدەریی فەرمیی سووریا (سانا) بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە 2016 -4 -9 ستیفان دیمیستۆرا، نێردەی تایبەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بەمەبەستی دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە گەیشتە دیمەشق.



بەپێی هەمان راپۆرت بڕیارە لەم سەردانەدا دیمیستۆرا لەگەڵ "وەلید موعەلیم" وەزیری دەرەوەی سووریا کۆ ببێتەوە و لەبارەی دانوستانی ئاشتیی سووریا کە بڕیارە گەڕێکی دیکەی لە جنێڤ دەست پێبکاتەوە، گفتوگۆ بکات.



لە حاڵیکدا لە ئەنجامی رێککەوتنی ئەمەریکا و رووسیا نەتەوە یەکگرتووەکان ماوەیەکە ئاگربەست لە نێوان ئۆپۆزسیۆنی سووریا و سوپای ئەو وڵاتە راگەیەندراوە، کەچی هەردوو لایەن بەم ئاگربەستە پابەند نەبوون و ناوە بەناوە شەڕ هەر بەردەوامە.



هەتا ئێستا چەند گەڕی دانوستانی نێودەوڵەتیی لەبارەی چارەنووسی سووریا و پرسی دانوستان لە نیوان حکوومەت و لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن ئەنجام دراوە، بەڵام هیچ ئەنجامێکیان نەبووە.










باسنیوز
Top