شاریکی دیکە لەژێر دەسەڵاتی داعش رزگار دەکرێتەوە
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاندووە، کە هەردوو گرووپی شوهەدای یەرمووک و حەرەکەی ئەلموسەننا بەیعەتیان بە ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعش داوە و شارۆچکەی (تسیل)یان داگیرکردبوو.
چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سوریا بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە 10ـی نیسانی 2016، هێرشیان کردووەتە سەر شارۆچکەی تسیل لە پارێزگای دەرعا لە باشووری سوریا و لەسەر سنووری نیوان سوریا و ئوردن و توانیویانە ناوچەکە لە ژێر دەسەڵاتی چەکدارانی داعش رزگار بکەنەوە.
لە کۆتایی مانگی ئاداری 2016، چەکدارانی داعش لە شاری تەدمور لە سوریا تووشی شکست هاتن و ناچاربوون شارەکە چۆڵ بکەن.
بەهۆی دابەزینی ورەی چەکدارەکانی، رێکخراوی داعش رۆژ بە رۆژ تووشی شکستی زیاتر دەبێت و لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستانی باشووریش بە تەواوی تێکشکێنراون و زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە چەکدارەکانی بەرەکانی شەڕ بەجێدەهێڵن و رادەکەن.
باسنيوز