ئه‌مریكا گه‌وره‌ترین فڕۆكه هه‌ڵگری جیهان به‌رهه‌م دێنێت و نزیكه‌ی 90 فڕۆكه‌ش له‌سه‌ر پشتی خۆی هه‌ڵده‌گرێت
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، فڕۆكه هه‌ڵگره‌كه ناوی 38ه مین سه‌رۆكی ئه‌مریكای لێنراوه، گرانبه‌هاترین فڕۆكه هه‌لگره له‌جیهاندا، چونكه نزیكه‌ی 12.9 ملیار دۆلاری تێچووه.
ساڵی 2009 ده‌ست به‌دروستكردنی ئه‌و فڕۆكه هه‌ڵگره كراوه، كێشه‌كه‌ی 100 هه‌زار ته‌نه.به‌هۆی ته‌كنه‌لۆژیای پێشكه‌وتووی ناو فڕۆكه هه‌ڵگره‌كه‌وه، له‌بری 900 كارمه‌ند، ته‌نها 500 كارمه‌ندی تێدا جێگیر ده‌كرێت.
.هاوكات ئه‌و فڕۆكه هه‌ڵگره ده‌توانێت له‌یه‌ك ڕۆژدا 160 هێرشی ئاسمانی به‌ڕێوه‌به‌رێت، نزیكه‌ی 90 فڕۆكه‌ش له‌سه‌ر پشتی خۆی هه‌ڵده‌گرێت
جگه‌وه‌ش، زانیارییه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و فڕۆكه هه‌ڵگره به دوو وێستگه‌ی ئه‌تۆمی كارده‌كات، لانی كه‌م ده‌توانێت 4500 كه‌س هه‌ڵگرێت.درێژییه‌كه‌ی 1100 پێ درێژه، نزیكه‌ی 10 ملیۆن پێ وایه‌ری ئه‌لیكترۆنی له دروستكردنیدا به‌كارهێنراوه.
باس‌نیوز