پێنج پاسدارى ديكه له سووريا كوژران
ئاژانسەکانی هەواڵی ئێران بە جیا هەواڵی کوژرانی 5 ئەندامی دیکەی سوپای پاسدارانيان لە سوریا بڵاو کردەوە. ئاژانسی هەواڵی ئەبنا، رۆژی چوارشەممە هەواڵی کوژرانی دوو پاسداری خەڵکی تاران بە ناوەکانی محەممەد رەزا جەبەلی و ئەبولفەزل راهـ چەمەنی بڵاو کردەوە.
بە گوێرەی هەواڵی ئەو ئاژانسە، ئەو ئەندامانهی سوپای پاسداران لە پێکدادانەکانی پارێزگای حەلەبی سووریا كوژراوون.
تەلەفزیۆنی ئێرانیش هاوکات لەگەڵ پشتڕاستکردنەوە کوژرانی جەبەلی کە پلەی سەرتیپی هەبووە، هەواڵی کوژرانی سێ پاسداری دیکەى بە ناوەکانی حەمید قاسم پوور، موحسین ئیلاهی و ئەبوزەر غەواسی بڵاو کردەوە.
K24