لە بڕۆکسلى پایتەختى بەلجیکا وەزیرانى یەکێتى ئەوروپا لەگەڵ تورکیا ویۆنان کۆببنەوە
بڕیارە ئەمڕۆ ٧ى ئازارى ٢٠١٦ لە بڕۆکسلى پایتەختى بەلجیکا وەزیرانى یەکێتى ئەوروپا لەگەڵ تورکیا ویۆنان کۆببنەوە و بڕیار لە بارەى دۆخى پەنابەران و داخستنى سنورەکانى تورکیا و یۆنانەوە بدەن.
چاودێران دەڵێن یەکێتى ئەوروپا داوا لە تورکیا و یۆنان دەکەن، سنورەکانیان توند بکەن و ڕێگە بگرن لە لێشاوى پەنابەران کە لەوێوە بەرەوە تورکیاو یۆنان دەپەڕنەوە و پاشان ڕوو لە وڵاتانى بەڵقان و ئەڵمانیا دەکەن.
هاوکات سەرانى یەکێتى ئەوروپا داوا لە سەرۆکى یۆنان دەکەن، هاوکاری مرۆیى پەنابەران بکات کە نزیکەى ملیۆنێک پەنابەر لە یۆناندان و لە چاوەڕوانى پەڕینەوەن بەرەوە ئەوروپا.
زیاتر لە ساڵێکە شەپۆلێکى گەورەى پەنابەران بەهۆى مەترسى لەسەر ژیانیان لە ڕێگەى تورکیا و یۆنانەوە ڕوویان لە ئەوروپا کردووە، و ژمارەیەکیش لە خێزانە پەنابەرەکان کە منداڵ و ژنیان تێدایە لە ئاوەکانى ئیجەدا خنکاون.