پۆلیسی تورکیا کوشتنی ئەنجامدەرانی هێرشەکەی ئیستەنبوڵی راگەیاند

 پۆلیسی تورکیا کوشتنی ئەنجامدەرانی هێرشەکەی ئیستەنبوڵی راگەیاند

دوای چەند كاتژمێر گەمارۆدان، پۆلیسی توركیا كوشتنى ئەنجامدەرانی هێرشەکەی ئیستەنبوڵی راگەیاند.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 3-3-2016، دوو ئافره‌ت به‌بۆمبی ده‌ستی هێرشیان كردە سه‌ر باره‌گای پۆلیسی چالاكی مه‌ده‌نی له‌ ناوچه‌ی بایرام پاشا له‌ شاری ئیسته‌نبوڵ.

له‌ شه‌ڕوپێكدادانێكی خێرادا، دوو هێرشكەرەكە له‌ باڵه‌خانه‌یه‌كی نزیك له‌ بنكه‌ی پۆلیسی بایرام پاشا گه‌مارۆدران و و پێكدادانه‌كان ماوەیەك بەردەوام بوو،‌ و پۆلیسی توركیاش بڕیاری قه‌ده‌خه‌كردنی هاتووچۆیان لە شوێنەکە راگه‌یاند.

تاوەكو ئێستا پۆلیسی توركیا ئاماژەی بە ناو و ناسنامەی ئەو دوو كەسە نەكردووە.
















رووداو
Top