سعودیه ئاماده‌یه له ئینجەرلیكه‌وه داعش بۆردوومان بكات
له دره‌نگانی شه‌وی دووشه‌ممه 29-2-2016 ژه‌نه‌راڵ ئه‌حمه‌د عه‌سیری، راوێژكاری باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگریی عه‌ره‌بستانی سعودیه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌ڤانیدا له ریاز، ئاماده‌باشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له بنكه‌ی ئینجەرلیك له توركیا راگه‌یاند، بۆ بۆردوومانكردنی پێگه‌كانی داعش له خاكی سووریا.
عه‌سیری رایگه‌یاند "پرسی به‌شداریكردنی سعودیه له هاوپه‌یمانیێتی دژه داعش به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر له جنێڤ قسه و باسی له‌سه‌ر كراوه، به‌ڵام له روانگه‌ی سیاسییه‌وه هیچ ئاماژه‌ی پێنه‌كراوه، ته‌نیا له روانگه‌ی سه‌ربازییه‌كه‌یه‌وه خراوه‌ته به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه".
هه‌روه‌ها ئاماژەی بەوە دا، به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌ی له‌باره‌ی هێرشه زه‌مینییه‌كانیش تاوتوێی جدییان كردووه "پێمان راگه‌یاندوون سعودیه سوورە له‌سەر ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی وشكانی له باكووری سووریا و دڵنیاین گورزێكی بەهێز لە گرووپی تووندڕه‌وی داعش ده‌وه‌شێنن، کە كاریگه‌رتر ده‌بێت له بۆردوومانه ئاسمانییه‌كان".
ئەمەش لە کاتێکدایە کە سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه 4 فڕۆكه‌ی جۆری F-15 تایبه‌ت به‌هێزه ئاسمانییه‌كانی سوپای سعودیه گه‌یشتنه بنكه‌ی ئینجەرلیك و پێشتر فڕۆكه‌كانیان مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا کردبوو.
رووداو