ئەنجومەنی ئاسایش سزاکانی سەر کۆریای باکوور توندتر دەکات

 ئەنجومەنی ئاسایش سزاکانی سەر کۆریای باکوور توندتر دەکات
بڕیارە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەی توندترکردنی سزاکان لەسەر کۆریای باکوور، کۆببێتەوە.



پێشبینی دەکرێت ھەر 15 ئەندامەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رەزامەند بن لەسەر سزادانی کۆریای باکوور بە ”توندترین شێوە“.



ئەو هەڵوێستەی ئەنجومەنی ئاسایش بەهۆی بەرنامە ناوەکییەکانی کۆریای باکوورەوەیە، بە تایبەت کە لە 6ـی کانوونی دووەمی 2016 تاقیکردنەوەیەکی ناوەکیی ئەنجام دا.



کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی ئاسایش سەعات 8ـی ئێوارە بە کاتی گرینیتش بەڕێوەدەچێت، کە لەسەر راسپاردەی ئەمریکایە، دوای گفتوگۆی ئەمریکا و وڵاتی چین لەسەر پرۆژەکە.





باسنیوز
Top