سوریا، له40 ناوچه‌دا پێشێلی ئاگربه‌ست كرا
به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوی ڕوانگه، ئاماره‌كه ئه‌و ناوچانه ناگرێته‌وه كه‌له‌ژێر ده‌سته‌ڵاتی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشدان. هاوكات ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی به‌ره‌ی نوسره‌ش ناگرێته‌وه.
سایتی فه‌رمی هاوپه‌یمانی نیشتمانی هێزه‌شۆڕشگێڕه‌كان و ئۆپۆزسیۆنی سوریا له‌زاری"ئه‌سعه‌د زه‌عبی" سه‌رۆكی شاندنی دانوستانكاری ئۆپۆزسیۆنه‌وه گواستییه‌وه: " ئه‌و ڕاوه‌ستانه لاوازه‌ی كه كرده‌وه سه‌ربازییه‌كان له ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردووه‌وه ده‌ستی پێكردووه، به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ته‌واو ده‌چێت. به‌هۆی ئه‌و شاڵاوانه‌وه كه‌هێزه‌كانی ئه‌سه‌د به‌رده‌وام ئه‌نجامی ده‌ده‌ن".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: " هودنه‌كه به‌رله‌وه‌ی ده‌ست پێ بكات، هه‌ره‌سی هێناوه".
ئاماژه‌یش ده‌دات به‌وه‌ی: " ئێمه له‌به‌رده‌م پێشێل كاری هودنه‌دا نین، ئێمه له‌به‌رده‌م هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ته‌واوی هودنه‌كه‌داین. ئۆپۆزسیۆنی سوریاش چه‌ندین ڕێگه‌ی تری له‌به‌رده‌سته بۆ پاراستنی خه‌ڵكی سوریا ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و كاره‌ی نه‌كرد".
شیاوی باسه به‌پێی ڕاپۆرته‌كانی هه‌واڵ، ئه‌مڕۆ له‌نزیكه‌ی 40 ناوچه‌دا ئاگربه‌ست شكێنراوه‌و، شه‌ڕ و پێكدادان و بۆردوومان به‌رده‌وام بوون.
باسنیووز