دی میستو‌را: ئەگەر ھەیە ھەندێ لایەن پابەندی ئاگر بەستی سووریا نەبن
ستێفان دی میستو‌را داوا لە لایەنە جیاجیاكانی شەڕی سووریا دەكات،گەر ئەگەری پێشێلكردنی ئاگربەست روویدا، پێویستە ھەمووان دانبەخۆیاندا بگرن و سوور بن لەوەی جەنگ دەستپێنەكاتەوە.
دی میستو‌را جەختیشی لەوە كردووەتەوە لە ئەگەری ھەر سەركێشییەكی وەھا بۆ پێشێلكردنی ئاگربەست، پێویستە لایەنەكان ھەوڵی گشتگیر بدەن بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دۆخەكە.
دی میستو‌را ئەوەشی دووپات كردووەتەوە، كە ئەوان لە نزیكەوە چاودێریی رەوشەكە دەكەن لەم چەند كاتژمێر و رۆژەی داھاتوودا.
نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ سووریا گوتیشی، كە گفتوگۆكان لە میانەی ئاگربەستەكە بەردەوام دەبێت لە نێوان لایەنە جیاجیاكان، بۆ گەیشتنە چارەسەرێك.
به مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی ئاگربه‌ست له سووریا، هه‌ریه‌كه له رووسیا و ئه‌مریكا ره‌شنووسی پڕۆژه بڕیارێكیان داوه‌ته ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، چه‌ند دیبلۆماتكارێكیش له ئه‌نجوومه‌نه‌كه رایانگه‌یاندووه: "هیوادارن به زووترین كات ئه‌و پڕۆژه بڕیاره په‌سه‌ند بكرێت".
دوێنێ شەو ئاگربەست لە سووریا دەستیپێكرد، راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه جێبه‌جێده‌كرێت، كه له ململانێكانی سووریادا به‌شدارن، ئاگربه‌سته‌كه‌ش، هه‌ریه‌ك له رێكخراوی داعش و به‌ره‌ی نوسره ناگرێته‌وه.
K24