ئۆباما: ناوچه‌یه‌كی فراوان له‌عێراق‌و سوریا له داعش ڕزگاركراون
باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له‌دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاته‌كه‌ی له‌وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، وتارێكی له‌باره‌ی شه‌ڕی داعش پێشكه‌ش كرد‌و ڕایگه‌یاند: له‌پاش ئه‌و هه‌موو شكست‌و پاشه‌كشه‌یه‌ی داعش، به‌ڵام هێشتا شه‌ڕه‌كه سه‌خت‌و هه‌ستیاره به‌هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكێكی مه‌ده‌نی زۆر ده‌ژین له‌و ناوچانه‌ی ژێر ده‌ستی داعش.
وتیشی "ناوچه‌یه‌كی فراوان له‌عێراق‌و سوریا له داعش ڕزگاركراون‌و له‌ئێستادا ئه‌و گروپه گه‌مارۆدراوه له‌و شار‌و شارۆچكانه‌ی كه هێشتا له ژێر كۆنتڕۆڵی ئه‌واندان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد هه‌ر 66 وڵاتی ئه‌ندام له‌هاوپه‌یمانێتی دژی داعش به‌شداریكردنیان له‌شه‌ڕه‌كه زیاتركردوه.
ئۆباما وتیشی "فڕۆكه‌كانی جه‌نگی هاوپه‌یمانان زیاتر له 10 هه‌زار هێرشی ئاسمانیان دژی ئه‌و گروپه ئه‌نجامداوه‌و زیانی زۆریان پێگه‌یاندون .