جۆن كیری: ئێران چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی شه‌ڕ كه‌ری له‌سوریا كشانده‌وه
كیری گوتیشی: " ئێران ژماره‌یه‌كی گرنگی هێزه‌كانی پاسدارانی له‌سوریا، له‌ناوبه‌ره‌كانی شه‌ڕه‌وه كشانده‌وه".
كیری له‌به‌رده‌م لیژنه‌كانی كۆنگریسدا، دوو ڕۆژ به‌رله‌ده‌ستپێكردنی ئاگربه‌ست له‌سوریادا، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه‌ده‌ستتێوه‌ردانی ئێران له‌سوریادا به‌ره‌و كه‌م بوونه‌وه ده‌چێت. ئه‌و له‌به‌رده‌م یاسادانه‌رانی ئه‌مریكیدا گوتی: " پاسدارانی چه‌كداره‌كانی خۆی به‌كرده‌وه له‌سوریادا كشانده‌وه. ئایه‌توڵا خامنه‌یی ژماره‌یه‌كی زۆر گرنگی سه‌ربازه‌كانی له‌و وڵاته كشانده‌وه. هه‌بوونیان له‌سوریادا به‌كرده‌وه كه‌م ده‌بێته‌وه".
كیری ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه: " ئه‌وه مانای ئه‌وه نیه كه ئێرانییه‌كان تێوه‌نه‌گلاون له ڕۆشتنی چه‌ك له سوریاوه بۆ لوبنان. ئێمه نیگه‌رانین له‌وه. نیگه‌رانییه‌كی به‌رده‌وام هه‌یه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌رچاوه‌ی زانیارییه‌كانی ئاشكرا نه‌كرد، به‌ڵام داوای له یاسا دانه‌ره‌كان كرد كه گوێ له‌كورته‌یه‌كی ده‌زگاكانی هه‌واڵگری بگرن له‌و باره‌یه‌وه.
تاران تاكو ئێستا به‌فه‌رمی ئه‌وه‌ی ڕانه‌گه‌یاندوه كه ژماره‌ی هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی له‌سوریادا چه‌نده. به‌ڵام له‌مانگی ئۆكتۆبه‌ری ڕابردووه‌وه تاكو ئێستا نزیكه‌ی 100 كه‌س له پاسداران له‌سوریادا كوژراون كه ژماره‌یه‌كیان فه‌رمانده‌ی باڵا بوون.
باس‌نیوز