پەکەکە و ڕژێمی سووریا و ڕووسیا لەسووریادا گورز لە هاوپەیمانانی ئەمەریکا دەوەشێنن

 پەکەکە و ڕژێمی سووریا و ڕووسیا لەسووریادا گورز لە هاوپەیمانانی ئەمەریکا دەوەشێنن
بە گوێرەی زانیاریی مێدیاکانی جیهان پەکەکە لە سووریادا دەیەوێ بەپاڵپشتی رووسیا و رژێمەکەی سووریا گورز لەو هێزانە بوەشێنێ کە دۆستی ئەمەریکان.

تا دێ پێوەندیی ئاشکرای پەکەکە و سووریا و ڕووسیا ئاشکراتر دەبێ؛ دیارە وەزیری دەرەوەی بەریتانیا (فلیپ هاموند) ئاشکرای کرد کە بەڵگەی تەواویان لە بەردەستدایە کە پەیەدە لەگەڵ ڕژێمەکەی سووریا هەماهەنگە و، ئاسمانەهێزی ڕووسیایش لەگەڵیاندا هەماهەنگە؛ ڕۆژنامەی تایمزی بەریتانیایش ئاشکرای دەکات کە هێزە کوردەکانی سووریا، کە مەبەستی پەیەدەیە، لەگەڵ ڕووسیا هەماهەنگییان هەیە.

لەلایەکی دیکەوە پێگەی جەزیرە نووسیویەتی کە پێوەندیی یەکینەکانی پاراستنی گەل و ڕژێمەکەی ڕووسیا زۆر پتەوە؛ پەکەکە چوار ساڵە ئەو پێوەندییە پتەو دەکا.

پێگەکە ئەوەی ئاشکرا کردووە کە پەیەدە لەم لاوە لەگەڵ ڕژێمەکەی سووریا هەماهەنگیی هەیە بەتایبەت لە حەسەکە و قامیشلۆدا؛ لەو لایشەوە داوای لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژ بە داعش کرد کە کۆمەکیان بکات لە کۆبانی و، جگە لەوەیش خۆی کردووە بە ئۆپۆزسیۆنی سووریا.

لەلایەکی دیکەوە پەکەکە لە سووریادا داتاشراوەکانی خستووەتە ژێر فەرمانی ڕژێمەکەی سووریا بۆ ئەوەی بە هاوکاری سووریا و ڕووسیا خاکی زۆر داببڕێنن بۆ خۆیان و، بە گوێرەی پێگەی تەلەگراف سی‌ئای‌ئەی هۆشداری داوە بە ئیدارەی ئۆباما کە ڕووسیا و سووریا و هێزە کوردەکان کە سەر بە پەکەکەن دەیانەوێ خاکی زۆ لە سووریا دابڕ بکەن؛ ئەم ناوچانە هی ئەو هێزانەن کە هاوپەیمانی ئەمەریکان.
Top