یاسایەكی نوێی ئەڵمانیای فیدراڵ بە زووترین كات پەنابەران دەگەڕێنینەوە وڵاتەكەیان

یاسایەكی نوێی ئەڵمانیای فیدراڵ بە زووترین كات پەنابەران دەگەڕێنینەوە وڵاتەكەیان

یاسایەكی نوێ كە ئەمڕۆ لە پەرلەمانی ئەڵمانیای فیدراڵ دەرچووە و 429 دەنگی ئەرێ و 147 دەنگی نەخێری بەدەست هێناوە، گرفتی زیاتر دەخاتە بەردەم پەنابەران..

بەپێی ئەم یاسایەی كە ئەمڕۆ پێنج شەممە دەرچووە دەبێ هەموو ئەو پەنابەرانەی كە لە وڵاتانی (بێ مەترسی) واتە ئەمن راهاتوون دەستبەجێ چاو بە فایلەكەیان دابەخشێندرێ و ئەگەر رەتكرانەوە دەستبەجێ بگەڕێندرێنەوە وڵاتەكەیان.

بەشێك لەو وڵاتانە كە پەرلەمانی ئەڵمانیا بە بەبێ مەترسی زانیون بریتین لە: تونس، جەزایر، مەغریب، ئەلبانیا، كۆسۆڤۆ و مەقدونیە.. پەنابەرانی ئەو وڵاتانە لە كەمپێكی زیندان شێوە دادەنرێن و تەنانەت مافی چوونە دەریشیان نییە..حزبی سەوزەكان و چەند حزبێكی چەپی ئەلمانیا بە توندی دژی ئەم یاسایەن، بەڵام حزبەكانی، سوسیال مەسیحی و دیموكرات مەسیحی و سوسیال دیموكرات پشتیوانی لێدەكەن...














rfi
Top