لێبوردنی نێودەوڵەتی: پێشلێکردنی مافه نه‌ته‌وه‌یی و مه‌ده‌نییه‌کان له ئێران به‌رده‌وامه
لە نوێترین راپۆرتی رێکخراوی لێبوردنی نیودەولەتیدا هاتووە: ده‌ستبه‌سه‌ر کردن و حوکمی زیندان و لەسێدارەدانی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی ئێران، هه‌روه‌ها پێشێلکردنی مافی ژنان یەکێک لە پرسەکانی پێشێلکاریی مافی مرۆڤە لە ئێران.
"ڕه‌زا به‌حره‌ینی" کارناسی مافه‌کانی مرۆڤ له ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕایگه‌یاند: "زۆربه‌ی ئه‌و حوکمانه‌ی که له‌دژی چالاکانی مه‌ده‌نی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان له ئێران ده‌درێ، به شێوه‌ی نامرۆڤانه پەسەند ده‌کرێن و هیچ یاسایه‌کی مافه‌کانی مرۆڤیان پێوه دیار نییه.
رێکخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی داباس له‌وه ده‌کا که، له ساڵی 2015 دا سه‌رکوتی مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران ڕووی له زیادبوون کردووه.
باسنیووز
به گوته‌ی ئه‌م ڕێکخراوه، 113 وڵات له دونیادا پێشێلکه‌ری مافه‌کانی مرۆڤن له 122 وڵات ئەشکەنجه کردن پێڕه‌و ده‌کرێ.
ئێران یەک لەو وڵاتانەیە کەلە ئاستی جیهاندا پاش جیهان چین زۆرترین رێژەی بڕیاری لەسێدارەدانی تێدا جێبەجێ دەکرێت.
بەپێی دوایین ئاماری رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی پارێزەری مافی مرۆڤ لە ساڵی 2015دا لە زیندانەکانی ئێران نزیکەی یەک هەزار کەس لەسێدارە دراون.
لەو رێژەیە نزیکەی 50 کەسیان چالاکوانی کورد بوون.