ئەمریکا.. هەوڵ دەدرێت ئیخوان موسلیمین بخرێتە لیستی تیرۆر

 ئەمریکا.. هەوڵ دەدرێت ئیخوان موسلیمین بخرێتە لیستی تیرۆر
لیژنەی دادیی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکی رەزامەندیی لەسەر بە تیرۆریست ناساندنی رەوتی ئیخوان موسلیمین دەدات و چاوەڕێی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەیەتی.



بەپێی پرۆژەکە، کە پێشکەشی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کراوە، پێویستە ئەو وەزارەتە چۆنێتی و چالاکییەکانی رەوتی ئیخوان موسلیمین لە ماوە 60 رۆژدا روون بکاتەوە و لە ئەگەری ئەوەی لەم ماوەیەدا، وەزارەت نەیتوانی بەڵگەی ”ئەنجام نەدانی کلاری تیرۆریستیی و بانگەشە بۆ کردنی بخاتەڕوو“، ئەوا پرۆژەکە دەبێتە یاسا و پێویستە حکوومەتی ئەمریکا پابەندبێت پێی.



”پۆپ گۆدلاتی“، سەرۆکی لیژنەکە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا رەوتی ئیخوان موسلیمینی بە ”تیرۆرکردنی رۆحی ئەمریکییەکان و ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا“ تۆمەتبار کردووە.



پێشتریش میسر، کە سەرچاوەی رەوتی ئیخوان موسلیمینە، بە یاسا ئیخوانی قەدەغەکرد و ئەو رەوتەی خستە لیستی تیرۆرەوە، دواتریش سعودیە و ئیماراتی عەرەبیی یەکگرتوو هەمان بڕیاریان دا.







باسنیوز
Top