جۆن كیری: كاتی ئه‌وه به‌سه‌رچووه باسی یه‌كپارچه‌یی سوریا بكرێت
كیری گوتی: "ده‌بێ له‌ده‌وری مێز دانیشین بۆ گه‌یشتن به‌لێك حاڵی بوونێك سه‌باره‌ت به‌داهاتووی سوریا". هه‌روه‌ها گوتی: " به‌ڵام له‌وانه‌یه كاتی باسكردن له‌یه‌كپارچه‌یی سوریا به‌سه‌ر چووبێت، ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌كی درێژتر چاوه‌ڕوان بكه‌ین".
كیری ستایشی ڕۆڵی ڕووسیای كرد له‌گه‌یشتن به‌ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست و، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه‌نه‌ده‌كرا بگه‌نه ڕێككه‌وتن به‌بێ ئاگاداری كرملین. گوتیشی: " پێم وایه به‌بێ هاوكاری ڕووسیا، دڵنیانه‌بووم له‌وه‌ی بتوانین بگه‌ینه ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ی ئیستایان لانی كه‌م له‌وه دڵنیابین له‌گه‌یشتنی كۆمه‌ك به‌ناوچه‌كانی سوریا".
هه‌روه‌ها گوتی: " ئه‌گه‌ر ئه‌م پلانه سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت، ئه‌وا ئه‌مریكا پلانی جێگه‌گره‌وه‌ی هه‌یه. سه‌ركه‌وتنی ئه‌م پلانه‌ش له‌ماوه‌ی مانگێك یان دوو مانگدا ڕوون ده‌بێته‌وه".
باس‌نیوز