جێگری سەركۆماری ئێران: حكومەت تەواوی پیاوانی گوندێكی لە سێدارەداوە

جێگری سەركۆماری ئێران: حكومەت تەواوی پیاوانی گوندێكی لە سێدارەداوە
شەهین دۆختی مەلاوردی جێگری سەرۆك كۆماری ئێران بۆ كاروباری ئافرەتان دەڵێت: لە سیستان و بلوجستان گوندێكمان هەیە كە حكومەت هەموو پیاوەكانی ئیعدام كردوون، جا بەهەر هۆیەك و هەر تاوانێك بێت، باشە كێ بەرپرسیارێتی ژن و منداڵی ئەو پیاوانە دەگرێتە ئەستۆ، راستە پیاوەكان تاوانبار بوونە، بەڵام ژن و منداڵەكانیان چی؟ ئەوانە دوو جار بوونەتە قوربانی، جارێك لەلایەن سەرپەرشتەكانیانەوە. جارێكیش لەلایەن حكومەتەوە كە دوای لە سێدارەدانی سەرپەرشتەكانیان خانوویەك كە هەیان بووە و ژن و منداڵی قوربانییەكە تێیدا نیشتەجێبوون حكومەت دەستی بەسەرداگرتووە. باشە ئەمە ستەم نییە؟
سەرچاوە: رادیۆ فەردا
Top