تورکیا و سعودیە کۆمپانیایەکی سەربازیی هاوبەش دادەمەزرێنن

تورکیا و سعودیە کۆمپانیایەکی سەربازیی هاوبەش دادەمەزرێنن
هەردوو کۆمپانیای (ئەسیلسان)ـی تورکی بۆ پیشەسازیی سەربازیی ئەلیکتڕۆنی و کۆمپانیای (تەقنیە)ی سعودی بۆ گەشەپێدان و وەبەرهێنان لە میانەی بەشداریکردنیان لە پێشانگایەکی سەربازیی لە شاری ریازی پایتەختی سعودیە، رێککەوتنەکەیان واژۆ کردووە.



بەپێی رێککەوتنەکە، هەردوو کۆمپانیاکە بە رێژی %50 بۆ هەر یەکەیان، کۆمپانیا نوێیەکە لە سعودیە بەڕێوەدەبەن، بۆ ”دروستکردن و پێشخستنی رادار و پێویستییەکانی شەڕی ئەلیکتڕۆنی“ و پڕکردنەوەی پێویستییەکانی هەردوو وڵات لەم بووارەدا.



دوو کۆمپانیاکە، بە ئامادەبوونی شازادە ”تورکی بن سعود بن محەمەد بن ئال سعود“، سەرۆکی شاری شا عەبدولعەزیز بۆ زانست و تەکنۆلۆژیا و ”ئیسماعیل دەمیر“، راوێژکاری وەزیری بەرگری تورکیا، رێککەوتنەکەیان واژۆ کردووە.










باسنیوز
Top