ئەمەریکا و سعودیە پێشوازى لە بەشداریکردنى ئۆپۆزسیۆنى سووریا دەکەن لە کۆنگرەى جنێڤ

ئەمەریکا و سعودیە پێشوازى لە بەشداریکردنى ئۆپۆزسیۆنى سووریا دەکەن لە کۆنگرەى جنێڤ
ئەمەریکا و سعودیە پێشوازیان لە بڕیاری دەستەی دانوستانکاری ئۆپۆزسیۆنی سووریا کرد، کە بڕیاریدا بەشداری دانوستانەکانى جنێڤ سێ بکات.

جۆن کێری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بەیەننامەیەکدا ڕایگەیاند "وڵاتەکەم پێشوازی لە بڕیارەکەی دەستەی باڵای دانوستانکاری ئۆپۆزسیۆنی سووریا دەکات" و جەختیشدەکەنەوە "لە پێویستی بەشداریکردنی سەرجەم لایەنەکانی سووریا لە دانوستانەکەدا بۆ ئەوەی ڕێگای گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ ناوچە گەمارۆدراوەکانی سووریا بکرێتەوە".

وەزارەتی دەرەوەی سعودییەش بەهەمان شێوەی ئەمەریکا پێشوازی لە بریارەکەی دەستەی دانوستانکاری ئۆپۆزسیۆنی سووریا کرد بۆ بەشداریکردن لە دانوستانەکانى جنێف سێ لە سویسرا.

بەشداریکردنی دەستەی دانوستانکاری ئۆپۆزسیۆنی سووریا دوای ئەوە دێت، بەڵێنی ئەوەیان پێدرا بریارەکانی ئەنجومەنی ئاسایش نێودەوڵەتی جێبەجێدەکرێن.

پێشتر ئەنجومەنی ئاسایشی نیودەوڵتی بڕیارێکی پەسەندکرد، بۆ ڕاگرتنی شەڕ و پێکهێنانی حکومەتی کاتی لە ماوەی شەش مانگدا و دواتر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە ماوەی ١٨ مانگدا هەروەها هێرشە ئاسمانیەکان بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی ڕابگیرێت و هاوکاری مرۆیی بگەیەندرێتە ناوچە گەمارۆدراوەکان.




سەرچاوەكان
Top