مێرکڵ رێکارەکان دژی دژی پەنابەران توندتر دەکات
”ئەنگێڵا مێرکڵ“، راوێژکاری ئەڵمانیا رایگەیاندووە، کە حکوومەتی وڵاتەکەی هەوڵ دەدات بۆ دانانی سنوورێک بۆ کۆچی پەنابەران بۆ ئەڵمانیا و هەر سێ وڵاتی مەغریب، جەزائیر و تونس خراونەتە نێو لیستی وڵاتانی ئارام و ئیدی پەنابەر ئەم وڵاتانە لە ئەڵمانیا وەرناگیرێن.
ئەنگێڵا مێرکڵ وێڕای رەتکردنەوەی دانانی ژمارەیەکی دیاریکراو بۆ وەرگرتنی پەنابەران، بەڵام بەڵێنی هەوڵدان بۆ کەمکردنەوەی داوە، لە کاتێکدا لە ساڵی رابردوو، ـزیاتر لە ملیۆێک پەنابەر روویان کردە وڵاتەکەی.
سیگمار گابریێل، جێگری راوێژکاری ئەڵمانیا رایگەیاندووە، کە ولاتەکەی بڕیاریداوە بۆ ماوەی دوو ساڵ، سیستەمی شادبوونەوەی کەسوکار (لم الشمل) رابگرێت و ئیدی ئەو پەنابەرەی مافی مانەوە لە ئەڵمانیا وەردەگرێت، ناتوانێ داوای شادبوونەوە بە کەسوکارە پلە یەکەکانی بکات.
باسنیوز