وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ی كه‌نه‌دا: سزاكانى سه‌ر ئێران هه‌ڵده‌وشێنینه‌وه
ستیڤان دیڤن كه له په‌رله‌مانى وڵاته‌كه‌ى قسه‌ى ده‌كرد؛ ئاماژه‌ى به كاتى لابردنى سزاكان نه‌كرد؛ به‌ڵام ئاشكراى كرد كه كه‌نه‌دا ئێستاشى له گه‌ڵدا بێت هه‌ندێك گومانى له‌سه‌ر ئێران هه‌یه.
شایه‌نى باسه كه‌نه‌دا چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر په‌یوه‌ندییه دیپلۆماتییه‌كانى له گه‌ل ئێران پچڕاند؛ به‌ڵام هه‌فته‌ى رابردوو سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێى ئه‌و وڵاته گه‌شبینى خۆى ده‌ربڕى كه په‌یوه‌ندییه دیپلۆماتییه‌كانى ئه‌و دوو وڵاته ده‌ستى پێكردوه‌ته‌وه.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتى ئه‌وروپا دوابه‌دواى راگه‌یاندنى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى ووزه‌ى ئه‌تۆمى بۆ لابردنى سزاكانى سه‌ر ئێران؛ ده‌ستبه‌جێ سزاكانیان له‌سه‌ر ئێران هه‌لوه‌شانده‌وه.