وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا: نابێ پەیەدە بانگهێشتی کۆبوونەوەی جنێف سێ بكرێت
لۆران فابیۆس وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا بە رۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، کە ستیڤان دیمستۆرا نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گفتوگۆکانی ئاشتی پێی وتووە کە پەیەدە بانگهێشتی کۆبوونەوەی جنێفی سێ ناکرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە حکومەتی ڕوسیا هەوڵدەدات نوێنەری پەیەدە لە کۆبوونەوەکەدا بەشدار بێت، هاوکات دوێنێ وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند ئەگەر پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە) بەشدار بێت لە کۆبوونەوەکە وڵاتەکەی بایکۆتی دەکات.
بڕیار وایە رۆژی هەینی ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ کۆنگرەی تایبەتی پرۆسەی ئاشتی سوریا لە شاری جنێف دەست بەکارەکانی بکات.