بەهۆی بەفر و سەرماوە لە ئەمەریكا ٤١ کەس گیانیان لەدەستداوە

 بەهۆی بەفر و سەرماوە  لە ئەمەریكا ٤١  کەس گیانیان لەدەستداوە
ئامارى ئەو کەسانەى بەهۆى سەرماوسۆڵە و شەپۆلێکى بەفربارینەوە لە ناوچەکانى ڕۆژهەڵاتى ئەمەریکا گیانیانلەدەستداوە بۆ ٤١ کەس بەرز بووەوە.

ئاژانسە هەواڵییەکانى جیهان ئەمڕۆ ٢٧ى کانوونى دووەمى ٢٠١٦ بڵاویانکردەوە، ٤١ کەس لە ئەمەریکا گیانیان لە دەستداوە و هۆکارى گیانلەدەستدانى ئەو هاوڵاتیانەش برتیبووە لە ڕووداوى هاتووچۆ و جەڵتەى دڵ و هەڵمژینى زۆرى یەکەم ئۆکسیدى کاربۆن، سەرجەمیان بەهۆى ئەو سەرماوسۆڵە زۆرەوە بووە کە ناوچەکەى گرتووەتەوە.

هاوکات حکومەتى ئەمەریکا چەند ڕۆژێکى کردە پشوو بۆ فەرمانبەران و داواى کردووە کەس لە ماڵ نەیەتە دەرەوە و هاوتوچۆى ئۆتۆمبێل کەم بکەنەوە، بەدەر لەوەش سەدان گەشتى ئاسمانى دواخران و لە ١١ ویلایەتى وڵاتەکەدا بارى نائاسایی ڕاگەیەندراوە، ئەوەش بەهۆی بارینى نزیکەى ٧٠ سانتیمەتر بەفرەوە.

ساڵانە زریان و شەپۆلى بەفرو باران و سەرما لە چەند ناوچەیەکى ئەمەریکا دەدات و دەبێـتە هۆى لە کارکەوتنى دامودەزگاکانى حکومەت و گیانلەدەستدانى هاوڵاتیان.




سەرچاوەكان
Top