له ئیسپانیا ٢٤ کەس دەستگیرکران کە سەر بە تۆڕێکى گەندەڵى بوون
بەپێى زانیارییەکانى ئەو ماڵپەڕە، لەم هەڵمەتەدا ٢٤ کەس دەستگیرکران کە سەر بە تۆڕێکى گەندەڵى بوون و لە ناویاندا چەندین سیاسەتمەدارى حزبى پی پی بوون.
هەڵمەتەکە نووسینگەى سەرەکى حزبى پی پی لە هەرێمەکەدا و ماڵى چەندین بەرپرسى گومانلێکراوى ئەو حزبە و نووسینگەى چەندین شارەوانیی شارۆچکەکانى گرتبووەوە کە لە لایەن ئەو حزبەوە بەڕێوەدەبرێن. رافائێل هێرناندۆ، بەرپرسى یەکەمى فراکسیۆنى حزبى پی پی جەختى کردەوە کە حزبەکەى بەڵێنى دابوو دژى گەندەڵکاران بوەستێتەوە بۆیە ئەوان پیشتگیرى لەم هەڵمەتە دەکەن.
تۆمەتەکانى پشت ئەم هەڵمەتە ئەوەن کە ئەو کەسانە پۆستى دەوڵەتیان خراپ بەکارهێناوە و بەرتیلیان بۆ دابەشکردنى پرۆژەى دەوڵەت وەرگرتووە.
لەناو دەسگیرکراوەکانیشدا سەرۆکى پێشووى حزبى پی پی ئەلفۆنسۆ روس لە هەرێمى ڤالێنسیا تێدایە.