سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لەگەڵ چەند سەرکردەیەکی عێراقی کۆدەبێتەوە

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لەگەڵ چەند سەرکردەیەکی عێراقی کۆدەبێتەوە
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، لە شاری بەغدای پایتەختی عێراق لەگەڵ چەند سەرکردەیەکی شیعە و سوننەی عێراق کۆدەبێتەوە.



بەپێی هەواڵی ئاژانسە ئێرانییەکان، ”عەلی لاریجانی“، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دوای بەشداریکردنی لە کۆنگرەی پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئیسلامی، کە لە بەغدا ئەنجامدرا، لەگەڵ هەریەکە لە ”عەمار حەکیم“، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی، ”ئەیاد عەللاوی“، سەرۆکی ئیئتیلافی نیشتیمانی عێراقی و ”مۆفەق روبەیعی“، سیاسەتمەداری ناوداری عێراقی کۆبووەتەوە.



زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە عەلی لاریجانی هەروەها عەبدولقەهار سامەرائی، مەحەمەد حەلبووسی و عەلی عەللاوی و ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار کۆبووەتەوە و تاوتوێی پەیوەندییەکانی عێراق و ئێران و پرسی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر کراوە.







باسنیوز
Top