سعودییە و روسیا هەوڵی چارەسەرکردنی نرخی نەوت دەدەن
لەمیانی بەشداری کردنیدا لە کۆنفراسێک لە وڵاتی کوەیت، عەبدول مەهدی وتی: "ئەم نەرمی نواندنە پێویستە ئێستا لە قۆناغی کۆتاییدا بێت، پێویستە هەموو لایەنەکان پێشنیاری خۆیان بخەنەڕوو". وەزیری نەوتی عێراق رەتیشکردەوە زانیاری زیاتر لەسەر چۆنێتی نەرمی نواندنی نێوان روسیا و سعودییە یاخود ئەوهی چۆن زانیارییەکانی دەستکەوتووە ئاشکرا بکات.
دابەزینی نرخی نەوتی خاو بۆ ساڵی سێیەم لەسەر یەک بەردەوامی هەیە و لەم ساڵەدا بەڕێژەی لە سەدا 19 دابەزی، ئۆپیکیش کە لە سەدا 40ی نەوتی جیهان بەرهەم دەهێنێت، لە مانگی کانونی یەکەمی ساڵی 2015-دا ڕەتیکردەوە بەرهەمهێنانی نەوت کەم بکاتەوەو بەردەوام بوو لە هەناردەکردنی، ئەمریکا و روسیاش لە چەند ساڵی رابردوودا بەشێوەیەکی بەرچاو ڕێژەی دەرهێنانی نەوتیان زیاد کرد، ئەوەش کاریگەری گەورەی لەسەر دابەزینی نرخ دروست کردووە.
کەناڵی 'بلومبێرگ' لە ڕاپۆرتێکیدا ئاماژە بەوە دەکات کە ئۆپیک ناتوانێت بەتەنها بەرهەمهێنانی نەوت کەم بکاتەوە بۆ بهرزكردنهوهی نرخی نەوت، ئەگەر بەرهەمهێنەرەکانی تر هاوکاری نەبن.
13 ئەندامەکەی ئۆپیک بە دووری دەزانن نرخی بەرمیلێک نەوت لە 30 دۆلار زیاتر دابەزێت، عادل عەبدل مەهدیش گەشبینە بەوەی لە ناوەڕاستی ئەم ساڵدا نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ 50 دۆلار بەرز دەبێتەوە.