له ئیستەنبوڵ ژمارەیەک هاووڵاتی بە تۆمەتی هاوکاریکردنی پەکەکە دەستگیردەکرێن
لە ئۆپەراسیۆنەکەی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا، کە شەوی رابردوو لە 22 ناوچەی جیاجیای ئیستەنبوڵ بۆ سەر 36 شوێن ئەنجامدرا، زیاتر لە 20 کەس بە تۆمەتی ئەندامبوون و هاوکاریکردنی دارایی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەستگیرکران.
بەپێی هەواڵێکی ئەنادۆڵی نیمچە فەرمیی تورکیا، ئەو دەستگیرکراوانە تۆمەتی ئەوەیان دراوەتە پاڵ، کە پارەیان لە قاچاخچییەکان، قومارخانەکان و خاوەن باندەکانی لەشفرۆشی وەرگرتووە و ”بۆ پەکەکەیان ناردووە“.
باسنیوز