جێگیرەوەی دەمیرتاش دیاری کرا

 جێگیرەوەی دەمیرتاش دیاری کرا
دووەم کۆنگرەی پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە تەنیا 5 ڕۆژی ماوە، بۆیە ئەوەی زۆر قسەی لە بارەوە دەکرێت ئایا هاوسەرۆکانی ئێستای هەدەپە (سەلاحەدین دەمیرتاش) و (فیگەن یوکسەکداغ) لە پۆستەکانیان دوور دەخرێنەوە یاخود دووبارە دەبنەوە بە هاوسەرۆک؟

وەکو زانراوە تائێستا هیچ کەسێک لەناو هەدەپە خۆی بۆ پۆستی هاوسەرۆک ناپاڵێوێت، بەڵکو داوا لە هەردوو هاوسەرۆک کراوە کە لە شوێنی خۆیان بمێننەوە.

بەڵام وەکو ئەوەی (سەلاحەدین دەمیرتاش) بۆ خۆی لە ڕێگەی فەیسبووکەوە بڵاوی کردەوە، ماندوو بوە لە هاوسەرۆکی و حەز دەکات کەسێکی دیکە بێتە شوێنی.

دەمیرتاش ئاماژەی دابوو کە بە گوێرەی پەیڕەوی ناوەخۆی هەدپە، هاوسەرۆک بۆی هەیە 2 جار هاوسەرۆک بێت و پاشان کەسێکی دیکە دێتە شوێنی، بۆیە من ئەمە بۆ سێیەم خولە هاوسەرۆک 2 خول لە بەدەپە و خولێکیش هەدەپە، بۆیە کاتییەتی یاسا جێبەجێ بکەین و کەسێکی دیکە ببێتە شوێنگرەوەی من.

ئەگەرچی سەرکردایەتی هەدەپە بە فەرمی داوای لە دەمیرتاش کردوە کە بیر لە دەست لەکارکێشانەوە لە پۆستی هاوسەرۆک نەکاتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا دەمیرتاش بە فەرمی نەیگوتوە کە خۆی کاندید دەکاتەوە.

ئەوەی قسەی لە بارەوە دەکرێت بۆ شوێنگرەوەی دەمیرتاش، ئەندام پەرلەمانی هەدەپە (عوسمان بایدەمیر)ە. بایدەمیر بۆ ماوەی 2 خول سەرۆکی شارەوانی ئامەد بووە و، خاوەن جەماوەرێکی بەرچاوە لە باکوور. ئەو بە سیاسییەکی زۆر نەرم و زیرەک دادەنرێت، بۆیە ئەگەر دەمیرتاش خۆی کاندید نەکاتەوە تاکە کەس بۆ شوێنگرەوەی بایدەمیرە.

بەڵام فیگەن یوکسەکداغ داوای نەکردووە لە پۆستەکەیدا نەمێنێتەوە، بەڵکو ئەو وەکو هاوسەرۆک بەردەوام دەبێت و، لە کۆنگرەیشدا پشتگیرییەکی زۆری لێ دەکرێت.
Top