كێری و لاڤرۆڤ کۆدەبنەوە
وتو وێژەکانی دوو لایەنە لە کاتێکی زۆر گرنگدا دێت کە وا دیارە پلانەکان بۆ دەستپێکردنی وتو وێژەکانی ئاشتی لە سەر گواستنەوەیەکی رامیاری لە سوریادا لە 25/1 لە مەترسیدا بێت.
وڵاتە یەکگرتووەکان و روسیا بەشێکن لە گروپێکی نێۆنەتەوەیی بۆ پشتێوانی لە سوریا کە پاڵپشتی هەوڵدانەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن بۆ پێکەوە هێنانی حکومەتی سوریا و ئوپۆزسیۆن بۆ سەر مێزی گفت و گۆکردن، بەڵام هەردوو وڵات لە ناکۆکیدان لەبارەی پشتێوانیکردن لە سەرۆکی سوری بەشار ئەسەد.
VOA