شتانمايه‌ر: داخستنى سنوور چاره‌سه‌ر نييه
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا، فرانك شتاينماير، رايگه‌ياند، داخستنى سنووره‌كان قه‌يرانى په‌نابه‌ران له ئه‌وروپادا چاره‌سه‌ر ناكات.
له وه‌ڵامى پرسيارى رۆژنامه‌واناندا، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا گوتى: "داخستنى سنووره‌كانمان هيچ ده‌رچه‌يه‌ك به رووى چاره‌سه‌رى قه‌يرانى په‌نابه‌ران ناكاته‌وه".
گوتيشى: "گرنگه چاره‌سه‌رى ره‌وشى سووريا و ئه‌و ململانێيانه بكرێت كه له‌و وڵاته‌دا هاتوونه‌ته ئاراوه و له نێوان يۆنان و ئيتاڵيادا خاڵى به‌هێزى پشينين دابنرێن".
له سه‌ره‌تاى ساڵى 2015ه‌وه، شه‌پۆلێكى به‌رفراوانى په‌نابه‌ران روويان له ئه‌وروپا كرد.
به گوێره‌ى ئاماره فه‌رمييه‌كان، له ماوه‌ى ساڵى رابردوودا، ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى وه‌ك په‌نابه‌ر له رێگه جياجياكانه‌وه به شێوه‌ى ناياسايى گه‌يشتوونه‌ته ئه‌وروپا گه‌يشته نزيكه‌ى دوو مليۆن كه‌س.
ژماره‌يه‌ك ره‌وت و باڵى توندڕه‌وى سياسيى له ئه‌وروپا نه‌يارێتى خۆيان بۆ پرسى په‌نابه‌ران و پێدانى مافى په‌نابه‌رى و دابينكردنى مافه سه‌ره‌تاييه مرۆييه‌كان بۆ په‌نابه‌ران ده‌ربڕيوه.
ژماره‌يه‌ك له وڵاتانى ئه‌وروپاى خۆرهه‌ڵات دژى په‌نابه‌ران رێككارى توندى ئه‌منيى و سه‌ربازييان گرتووه‌ته به‌ر و سنووره‌كانى خۆيان ته‌لبه‌ند كردوون.
K24