ئوستراليا بۆ ئه‌وروپا: به‌هێزتر شه‌ڕى داعش بكه‌ن
سه‌رۆك وه‌زيرانى ئوستراليا داواى له وڵاتانى ئه‌وروپا كرد، هه‌رچى زياتره هه‌وڵه‌كانيان بخه‌نه‌گه‌ڕ له پێناو شه‌ڕكردن له دژى رێكخراوى "ده‌وڵه‌تى ئيسلامى" له عێراق و سووريا.
سه‌رۆك وه‌زيرانى ئوستراليا، مالكۆم تورنبوڵ كه به سه‌ردانێكى له‌ناكاو گه‌يشته عێراق، رايگه‌ياند، پێويسته هه‌رچى زياتره وڵاتانى ئه‌وروپا هه‌وڵه‌كانيان يه‌كبخه‌ن بۆ دژايه‌تيكردنى رێكخراوى داعش.
تورنبوڵ، ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، گريمانه‌ى ئه‌وه ده‌كرێت، له داهاتوودا، داعش په‌لامارى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى ئوستراليا بدات و كرده‌وه‌ى تيرۆريستيى له‌و وڵاته‌شدا ئه‌نجامبدات.
له سه‌ردانه كورته‌كه‌يدا بۆ عێراق، سه‌رۆك وه‌زيرانى ئوستراليا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌بادى كۆبوويه‌وه و هه‌ردوولا باسيان له هاوكارى ئه‌منيى و سه‌ربازى نێوانيان كرد.
ئوستراليا يه‌كێكه له وڵاتانى ئه‌ندامى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش له عێراق و سووريا.
هه‌رچه‌نده ئه‌مريكا، داوايكردووه، وڵاتانى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش هاوكارييه‌كانيان زياتر بكه‌ن، به‌ڵام هه‌فته‌ى رابردوو، وه‌زيرى به‌رگرى ئوستراليا ماريس بين، رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى به نياز نييه پشكى هاوكارييه سه‌ربازييه‌كانى زياد بكات.
K24