بەهۆی تەقینەوەیەک لە ئەفغانستان 5 کەس گیانیان لەدەستدا

 بەهۆی تەقینەوەیەک لە ئەفغانستان 5 کەس گیانیان لەدەستدا
بەهۆی تەقینەوەیەک لە شاری جەلال لە ئەفغانستان، 5 کەس گیانیان لەدەستداو نزیکەی 15ی دیکە برینداربوون.

تەقینەوەکە رۆژی یەکشەممە 17-1-2016 لە شاری جەلال ئاباد لە رۆژهەڵاتی پارێزگای نانگەرهار روویدا، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان خۆکوژی بووە و تاوەکو ئێستاش هیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکە نیشان نەداوە.

بەگوتەی شایەتحاڵان، هێرشە خۆکوژییەکە لە نزیک ماڵی عوبەیدوڵڵا شینواری روویداوە، کە ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ئەفغانستانە.

پێنج رۆژ لەمەوبەر، هەر لە شاری جەلال ئاباد لەبەردەم کونسوڵی گشتیی پاکستان، هێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستان رووبەڕووی هێرشێکی گرووپە چەکدارەکان بوونەوە و بەهۆیەوە 7 کەس كوژران.








رووداو
Top