ئه‌ڵمانیا گه‌شتیارانی وڵاته‌كه‌ی له توركیا ئاگادار ده‌كاته‌وه
له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیادا به هیچ شێوه‌یه‌ك داوای به په‌له گه‌ڕانه‌وه‌ی هاووڵاتیانی بۆ ئه‌ڵمانیا نه‌كردووه، به‌ڵكو ئاگاداریان ده‌كاته‌وه كه له توركیا نه‌چنه شوێنی قه‌ره‌باڵغه‌وه. هه‌روه‌ها داوایشیان لێ ده‌كات كه به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌چنه ئه‌و شوێنانه‌ی گه‌شتیارین له ئیستانبووڵ، چونكه تیرۆریستان ئامانجیان كوشتنی هاووڵاتی ئه‌ڵمانیاییه.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌مڕۆ ئێواره سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا (ئه‌حمه‌د داوودئۆغلو) له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا (ئه‌نگێلا مێركل) پرسه و سه‌ره‌خۆشی لێ كرد به بۆنه‌ی كوژرانی 8 هاووڵاتی ئه‌ڵمانیایی له توركیا.
له میدیاكانی ئه‌ڵمانیایش رووداوی ئه‌مڕۆی ئیستانبووڵ باس و خواسیان بووه و، داوایان له هاووڵاتیانی خۆیان كردووه به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌چنه شوێنی قه‌ره‌باڵغه‌وه.