دەستگیركردنی باندێكی گەورەی مەترسیداری كورد لە ئەوروپا راگەیێندرا

 دەستگیركردنی باندێكی گەورەی مەترسیداری كورد لە ئەوروپا راگەیێندرا

لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە بەلجیکا و بەریتانیا، پۆلیسی بەلجیکیا توانیویەتی باندێکی قاچاخچیی کورد دەستگیر بکات.

بەپێی راگەیێندراوێکی پۆلیسی بەریتانیا، 10 قاچاخچی لە بەلجیکا و دوو قاچاخچی دیکەش لە بەریتانیا دەستگیرکراون.

بەگوێرەی راگەیێندراوەکە قاچاخچییەکان لە مانگی پێنجی ساڵی 2015 ەوە سێ هەزار کۆچبەریان لە بەلجیکاوە بردوونەتە بەریتانیا.

میدیاکانی بەلجیکا ئاماژە بەوە دەکەن، کە ئەو گرووپە دوازدە کەسییە گەورەترین باندی قاچاخچێتی بە مرۆڤە لە مێژووی بەلجیکادا دەستگیرکرابن.

پۆلیسی بەلجیکا دەڵێت قاچاخچییەکان رۆژانە بەلایەنی کەمەوە 20 کۆچبەریان لەڕێگەی دەریاوە لە بەلجیکاوە گەیاندوونەتە بەریتانیا. بۆ هەر کۆچبەرێکیش بڕی 2 هەزار یۆرۆیان وەرگرتووە.

پۆلیس گومانی ئەوەی هەیە ژمارەیەک شۆفێری ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری بەلجیکی و ئەوروپیش هاوکاریی قاچاخچییەکانیان کردبێت، بەڵام هێشتا لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە بەردەوامە.












رووداو
Top