جامیعه‌ی عه‌ره‌بی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی رێكده‌خات
ئه‌حمه‌د بن حلی جێگری ئه‌مینداری گشتی جامیعه‌ی عه‌ره‌بی له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند : " ئه‌مڕۆ ئه‌میندارێتی گشتی جامیعه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی، یاداشتێكی فه‌رمی له‌وه‌فدی هه‌میشه‌یی سعودیه له‌جامیعه‌ی عه‌ره‌بی وه‌رگرتووه، كه‌تێیدا داوای سازدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ئه‌نجومه‌نی جامیعه‌ی عه‌ره‌بی له‌سه‌ر ئاستی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌ب، له‌ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو، كردووه، به‌مه‌به‌ستی ئیدانه‌كردنی پێشێلكارییه‌كانی ئێران به‌رانبه‌ر به‌باڵیۆزخانه‌ی سعودیه له تاران و كونسوڵخانه‌ی سعودیه له مه‌شهه‌د و سه‌ركۆنه‌كردنی ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێران له كاروباری ناوخۆی وڵاتانی عه‌ره‌بی".
راشیگه‌یاندووه كه ئه‌میندارێتی گشتی داواكارییه‌كه‌ی سعودیه‌ی ئاراسته‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی كردووه‌و چه‌ند وڵاتێك ره‌زامه‌ندییان ده‌ربڕیووه، بۆیه بڕیارداوه رۆژی یه‌كشه‌ممه كۆبووه‌كه له‌سه‌ر ئاستی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه سازبكرێت.