ئیمارات باڵیۆزی ئێران بانگ دەکات

 ئیمارات باڵیۆزی ئێران بانگ دەکات

رۆژی یەکشەممە 3/1/2016 حکومەتی ئیمارات بانگی باڵیۆزی ئێرانی لە ئیمارات کرد و بەیاننامەیەکی ناڕەزایی دایە دەست.

بەهۆی دەستوەردانی ئێران لە کاروباری سعودیە و ئەو هێرشانەی شەوی رابردوو کرانە سەر باڵیۆزخانەی سعودیە لە تاران و سووتاندنی باڵەخانەکە، دەوڵەتی ئیمارات بەیاننامەیەکی ناڕەزایی دایە سەعادەت محەممەد رەزا، باڵیۆزی ئێران لە ئیمارات.

رۆژی شەممە 2/1/2015 سعودیە بە تۆمەتی تیرۆر 47 کەسی لەسێدارە دا، کە یەکێکیان شێخ نەمر باقر ئەلنەمر بوو. شەخ نەمر باقر کەسایەتی دیاری شیعە بوو لە سعودیە، بەهۆی لەسێدارەدانیشی لە ئێران خۆپیشاندان لە دژی سعودیە بەڕێوەچوو کە تووندوتیژیشی لێکەوتەوە.















رووداو


Top