تورکیا چاوی لە 613 ملیار دۆلار وەبەرهێنانی سعودیەیە
بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و کورتهێنانی بودجەکەی، سعودیە بەنیازی خەرجکردنی پارەیەکی ئێجگار زۆرە لە بواری وەبەرهێناندا کە بە 613 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت. ئەم ژمارەیەش لە دوای کۆبوونەوەی شا سەلمان پادشای سعودیە و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا بڵاوبوویەوە.
سه‌ردانه دوو رۆژییه‌كه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا بۆ ریازی پایته‌ختی عه‌ره‌بستانی سعودی، چه‌ندین رێككه‌وتننامه‌ی سیاسی و ئابووری لێكه‌وته‌وه به‌تایبه‌تی خۆئامادەکردن بۆ ئەو وه‌به‌رهێنانەی سعودییە.
دوای كێشه‌ی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كه‌ی رووسیا و گرژبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره و مۆسكۆ، توركیا بەشوێن دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی هه‌مه‌چه‌شنی وزه دەگەڕێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داوای پشتیوانی لە سعودیه دەکات.
له به‌رامبه‌ریشدا توركیا پشتیوانی سه‌ره‌كی ده‌بێت بۆ وه‌به‌رهێنانه زه‌به‌لاحه‌كه‌ی سعودیه له خاكی خۆیدا كه به‌بڕی 613 ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنانی هه‌مه‌چه‌شن ئه‌نجام ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نیا پشت به‌سه‌رچاوه‌یه‌ك نه‌به‌ستێت كه گاز و نه‌وته.
عه‌ره‌بستانی سعودی مه‌به‌ستییه‌تی تاوەکو ساڵی 2020 به‌بڕی 613 ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنان بكات و بیخانه بواری جێبه‌جێكردنەوە. له‌م گوژمه‌یه‌دا 140 ملیار دۆلار بۆ ژێرخانی پته‌وی وڵات، 92 ملیار دۆلار بۆ پترۆكیمیاییه‌كان، 89 ملیار دۆلار بۆ ئاو و كاره‌با، 60 ملیار دۆلار بۆ گواستنه‌وه و گه‌یاندن (ئینته‌رنێت و په‌یوه‌ندییه‌كان)، 53 ملیار دۆلار بۆ وه‌به‌رهێنان، 50 ملیار دۆلار بۆ گازی سرووشتی، 28 ملیار دۆلار بۆ كشتوكاڵ، 11 ملیار دۆلار بۆ ته‌كنۆلۆژیا و 10 ملیار دۆلاریش بۆ په‌روه‌رده و فێركردن دەبن.
له دیداره دوو قۆڵییه‌كه‌دا ئه‌ردۆغان ئاماده‌یی كۆمپانیاكانی وڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕی بۆ جێبه‌جێكردنی سه‌رجه‌م پرۆژه و وه‌به‌رهێنانه‌كانی له خاكی سعودیه‌دا، به‌مه‌ش رێككه‌وتن له‌م بوارانه‌شدا ئه‌نجامدراوه و توركیا پشكی شێری به‌رده‌كه‌وێت.
وڵاتی عه‌ره‌بستانی سعودی به 266 ملیار به‌رمیل نه‌وتی خاو دووه‌م گه‌وره‌ترین وڵاتی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وته و بە 8.2 ملیار مه‌تر سێجا شه‌شه‌م گه‌وره‌ترین وڵاتی به‌رهه‌مهێنه‌ری گازی سرووشتییه.
رووداو