توركیا.. نقووم بوونی بەلەمێک خنکانی 11 كه‌سی لێكه‌وته‌وه‌

توركیا.. نقووم بوونی بەلەمێک خنکانی 11 كه‌سی لێكه‌وته‌وه‌
لە كەناراوەكانی شارۆچكەی كوشئاداسی سەربە پارێزگای ئایدن، بەلەمێك كە ژمارەیەك پەنابەری هەڵگرتبوو ژێر ئاو كەوت. بەپێی زانیارییەكانی بەرایی لەو رووداوەدا 11 كەس خنكاون كە سیانیان منداڵ بوون و، حەوت كەس رزگار كراون.

دوای ئەوەی بەلەمێكی سەربە فەرماندەیی ئاسایشی كەناراوەكان لە دەریای ئیجە هەست بە رووداوەكە دەكات، دەست بەجێ دەگاتە شوێنی رووداوەكە و حەوت كەس لە سەرنشینانی ئەو بەلەمە رزگار دەكەن، كە ویستویانە بەرەو دوورگەكانی یۆنان بپەڕنەوە.

ئەو پەنابەرانەی رزگار كرابوون، هێنرانە كەنار دەریا و گوێزرانەوە بۆ نەخۆشخانەی میری شارۆچكەی كوشئاداسی.

تیمەكانی ئاسمانی و دەریایی فەرماندەیی ئاسایشی كەناراوەكان، بەردەوامن لەسەر كارەكانی گەڕان و رزگاركردن.




























AA
Top