رۆحانی و رەفسنجانی خۆیان کاندید دەکەن
پرۆسەی ناونووسین بۆ پێنجەمین خولی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی شارەزایانی رێبەری ئێران دەستیپێکرد و، تاوەکو هەفتەیەک بەردەوام دەبێت، ئەرکی سەرەکی ئەو ئەنجوومەنە هەڵبژاردن و چاودێریکردنی کارەکانی رێبەری کۆماری ئیسلامییە.
میدیا فەرمییەکانی ئێران بڵاویان کردەوە" كێبرکێ بۆ گه‌یشتن به ئه‌نجوومه‌نی شاره‌زایانی ئێرانی به‌رده‌وامه و هه‌ریه‌ك له‌سه‌رۆككۆماری ئێستا و پێشوتر بۆ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نه‌كه خۆیان كاندید ده‌كه‌ن و ئەنجوومەنەکەش 88 ئەندامی هەیە".
بەپێی زانیارییەکان " حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆككۆماری ئێران و ئه‌كبه‌ر هاشم ره‌فسه‌نجانی سه‌رۆككۆماری پێشوتر و سه‌رۆكی ئێستای ئه‌نجوومه‌نی دیاریکردنی به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكانی ئێران خۆیان بۆ ئه‌ندامیێتی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌زایانی ئێرانی كاندید كردووە".
حەسەن رۆحانی، سەرۆککۆماری ئێستای ئێران رایگەیاندووە" ئێران بە پرۆسەیەکی هەڵبژاردنی گرنگ تێدەپەڕێت و هیوادەخوازین کە هەڵبژاردنێکی پاک و دروست بەڕێوەبچێت و کێشەو گرفتی نەیەتە پێش".
رووداو