له ناوچه‌ی چنچن 22 باڵه‌خانه‌ی پیشه‌سازی داڕمان و 91 كه‌س بێسه‌روشوێن بوون
داڕمانى ئه‌و 22 باڵه‌خانه‌یه له شاری چنچن له باشووری چین ڕوویداوه و به‌پێی راگه‌یاندنی ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی ئه‌و وڵاته ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه شوێن‌بزر بوون 91 كه‌س ده‌بن .
هه‌ندێك له كرێكارانی فریاكه‌وتن بۆ گه‌ران به دوای شوێنبزربووان سه‌گی مه‌شقكار به‌كار ده‌هێنن و هه‌ندێكیش له ژێر پاشماوه‌كان به دوای شوێنبزربووان ده‌گه‌رێن .
تا ئێستاش نزیكه‌ی 900 كه‌س له خانووه‌كانیان دوور خراونه‌ته‌وه ، چوار هاووڵاتیش له ژێر پاشماوه‌كانی خانووه‌كان ده‌رهێنراون به‌بێ ئه‌وه‌ی بریندار ببن .
چنچن بنكه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پیشه‌سازییه و یه‌كێكه له گه‌وره شاره‌كانی چین، حكومه‌تی ناوچه‌ی گواگمینگ له‌لای خۆیه‌وه رایگه‌یاند كه نزیكه‌ی 1500 كارمه‌ندی فریاكه‌وتن تا ئێستاش له شوێنی رووداوه‌كه‌ن و به دوای شوێنبزربووان ده‌گه‌رێن بۆ رزگاركردنیان .