ئۆباما و كامیرۆن، هه‌نگاوه‌كانی تێكشكاندنی داعش تاوتوێ ده‌كه‌ن
كۆشكی سپی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "هه‌ردوو سه‌ركرده له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، ئه‌و هه‌نگاوانه‌یان تاوتوێ كرد كه ده‌كرێت بۆ تێكشكاندنی رێكخراوی تیرۆریستی داعش هه‌ڵبنرێن، جه‌ختیشیان له‌سه‌ر پێشوازیكردن له هه‌موو ئه‌و وڵاتانه كردووه‌ته‌وه كه ده‌یانه‌وێت بێنه چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له دژی داعش، یه‌كانگیربوون و گونجانی ئامانجه سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی ئه‌و وڵاتانه‌شیان له سوریادا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانییه‌كه كرده مه‌رجی هاتنه‌نێو هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی.
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به باسكردنی رێڕه‌وه‌كانی پته‌وكردنی هه‌ماهه‌نگی له بنه‌بڕكردنی تیرۆر له‌نێوان ئۆباما و كامیرۆندا كرایه‌ه‌وه و سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیاش وه‌ك له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی پێكراوه له‌به‌رانبه‌ر رووداوه‌كه‌ی شاری (سان برناردینۆ) له كالیفۆرنیا كه ژماره‌یه‌ك قوربانی لێكه‌وته‌وه، پرسه و سه‌ره‌خۆشی وڵاته‌كه‌ی گه‌یانده ئۆباما.
دوای ئه‌وه‌ی له چوار شه‌ممه‌ی رابردوودا ئه‌نجومه‌نی گشتی نوێنه‌رانی به‌ریتانیا پشتیوانی بۆ بڕیاری حكومه‌ته‌كه‌ی كامیرۆن ده‌ربڕی تا به‌شداریی له پرۆسه سه‌ربازییه‌كاندا بكه‌ن، به‌ریتانیا به‌شداریی له‌و هێرشه ئاسمانیانه‌دا كرد كه له سوریا ده‌كرێنه سه‌ر رێكخراوی تیرۆریستی داعش.
خه‌ندان