سعودیە پەخشی دوو کەناڵی شیعە رادەگرێت

 سعودیە پەخشی دوو کەناڵی شیعە رادەگرێت
دەسەڵاتدارانی سعودیە پەخشی دوو کەناڵی ئێرانی وحزبوڵڵای لوبنانییان لە سەر مانگی دەستکردی عەرەب سات راگرت و ئەو دوو کەناڵەش ناڕەزایی دەردەبڕن.



رۆژنامەی سەبقی ئەلیکترۆنیی سعودیە بڵاویکردووەتەوە، کە عادل تەریفی، وەزیری رۆشنبیری و راگەیاندنی سعودی رایگەیاندووە، کە پەخشی هەردوو کەناڵی مەناری حزبوڵڵا و مەیادینی ئێرانییان راگرتووە، بەهۆی ئەوەی ”هێرشی راگەیاندنی بەردەوامیان کردووەتە سەر سعودیە“.



پێشتر گوتەبێژێکی ئەمنیی سعودیە، بەیاننامەیەکی وەزارەتی ناوخۆی وڵاتەکەی بڵاوکردببووەوە و رایگەیاندبوو، کە ”بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست، سزای لەسەرە بەیاسای رووبەڕووبوونەوەی تاوانەکان و سیستەمی رووبەڕووبوونەوەی ساختە“.








باسنيوز
Top