"رووسیا ناتوانێ چۆك به‌ توركیا دابدات"

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی (ئەسۆشێدتد‌پرێس) لەدوای هێرشی سەرۆکی ڕووسیا و سزادانی ئابووری تورکیا له‌لایه‌ن رووسیاوه‌، سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا ده‌ڵێ، توركیا به‌و هه‌ڕه‌شه‌ و سزا ئابووریانه‌ هیچی به‌سه‌ر نایه‌ت.

(ئەحمەد داود ئۆغلۆ) سەرۆکوەزیرانی تورکیا لەکاتی سەردانەکەیدا بۆ (باکو)ی ئازەربایجان بەرگری لە تورکیا کرد و گوتی تورکیا داوای لێبوردن ناکات بۆ بەرگریکردن لە سنورەکانی خۆی.
(داود ئۆغلۆ) سوربوو لەسەر ئەوەی کە تورکیا فڕۆکەکەی نەناسیووە و ناشناڵیەتییەکەی نەزانیووە کاتێک لە ئاسمانی تورکیادا بووە. هەروەها فڕۆکەکە بۆیە بەردراوەتەوە چونکە تورکیا ئەخلاقییەن ڕێگا نادات فڕۆکەیەک سنووری تورکیا ببەزێنێت پێش ئەوەی لەناوچەکانی سووریادا کە خەڵکی تورکیا تێدا دەژین بۆمبیان بەسەردا هەڵەڕێژێت. بۆیە کەس ناتوانێت لەسەر ئەوە چاوەڕێی داوای لێبوردن لە تورکیا بکات.

هەروەها سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئاماژەی بە مانەوەی تورکیا بە بەهێزی دا لەبەرانبەر سزا ئابورییەکانی ڕووسیا و گوتی، ئەوانەی کە باوەڕییان وایە سزا ئابورییەکان لەدژی خەڵکی شەڕەفمەندی تورکیا وامان لێدەکەن بێینە سەرچۆکان ئەوا هەڵە دەکەن و توركیا هیچی به‌سه‌ر نایه‌ت.
شیاوی گوتنە، لەسەر بەردانەوەی فڕۆکە ڕووسیاییەکە گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان ڕووسیا و تورکیا لە پەرەسەندن دان.

ڕووسیا سزای ئابووری بۆسەر تورکیا ڕاگەیاندوە لەوانە نەهێنانی میوە و سەوزە لە تورکیاوە و، هەروەها ڕاگرتنی کەرتی گەشتیاری و نه‌دانی ڤیزا بۆ هاتوچۆکردن و، ڕاگرتنی گفتوگۆکانی لەگەڵ تورکیا لەسەر دانانی بۆڕی غاز بۆ ئەوروپا.
دوێنێیش پێنجشەممە (ڤلادیمێر پۆتین) سەرۆکی ڕووسیا ئەو کارەی تورکیای بە (زۆرداری و تاوانی شەڕ) تاوانبارکرد و، بەڵێنی دا کە دەبێت وایان لێبکات هەست بە پەشیمانی بکەن.
Top