پوتین: خوا ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیای به بێ‌به‌ش کردن له عه‌قڵ سزا داوه
پوتین گوتی، رووسیا دانی به‌خۆیدا گرتووه و نیازی هێرش بۆ سه‌ر تورکیای نییه.
سه‌رۆک کۆماری رووسیا راشیگه‌یاند، له‌م کرده‌یه‌ی تورکیا که فڕۆکه جه‌نگییه‌که‌ی له سنووری سووریا خستۆته خواره‌وه، سه‌ری سوڕماوه و هۆکاره‌که‌ی بۆ درک ناکرێت.
پوتین ده‌ڵێت: "ته‌نیا "الله" ده‌زانێت ئه‌وان بۆ وایان کرد. پێده‌چێت "الله" بڕیاری دابێت که ده‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتداری تورکیا به بێ‌فکری و بێ‌به‌ش کردن له ته‌ندروستیی عه‌قڵ، سزا بدات."
سه‌رۆک کۆماری رووسیا، جارێکی دیکه حکومه‌تی تورکیای به بازرگانی کردن له‌گه‌ڵ داعش و کڕینی نه‌وتی ئه‌وان تۆمه‌تبار کرد.
سه‌رچاوه: یورۆنیوز